ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایدەگەیەنێت، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا سەرۆك و جێگر و بەڕێوەبەری ئیداری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دیاریكرا.

رۆژی دووشەممە 11ی حوزەیرانی 2018 عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، ئەو دادوەرانەی راسپێردراون بۆ بەڕێوەبردنی ئەركەكانی ئەنجومەنی كۆمسیۆن بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە كۆبونەوەیەكیان لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەنجامداوە، سەرۆك و جێگر و بەڕێوەبەری ئیداری كۆمسیۆن دیاریكران.

هاوكات وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماژەی بە ناوەكانی ئەو دادوەرانە نەكردووە كە بە سەرۆك و جێگری بەڕێوەبەری كۆمسیۆن دیاریكراون.

هەر لە راگەیەندراوەكەی وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا هەریەكە لە بڕیاردەری ئەنجومەن و وتەبێژی كۆمسیۆن دیاریكراون، هەروەها گفتوگۆیان لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری هەرێم كردووە بۆ كاندیدكردنی سێ دادوەر بۆ ئیدارەدانی نوسینگەكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆكی كۆمسیۆن.

  • 1