ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکی کۆریای باکوور، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە وڵاتی سەنگاپورا کۆبوونەوە و لێکتێگەیشتنێکیان لەنێوان ھەردوو لادا ئیمزاکرد.

رۆژی سێشەممە 12ی حوزەیرانی 2018 سەرۆکی ھەردوو وڵات بۆ ماوەی ٤١ خولەك لەگەڵ یەکدا کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش، لێکتێگەیشتنێکی ھاوبەشیان ئیمزاکرد، سەرۆکی کۆریای باکوور بەمیدیاكانی راگەیاند، گەیشتنم بە ئێرە ئاسان نەبوەو ئاستەنگی زۆرھەبوو بەڵام توانیمان بەسەریاندا سەرکەوین و بگەینە ئێرە.

سەرۆکی ئەمریکا، لای خۆشیەوە رایگەیاند، ھەست بەخۆشیەکی زۆر دەکات و گفتوگۆیەکی باش دەکەن و ئەنجامێکی باشی دەبێت.

دوای کۆبوونەوەکەش سەرۆکی کۆریای باکوور ئاماژەی بەوەکرد کە لە داھاتوودا کۆبوونەوەی تریان دەبێت، دۆناڵد ترامپیش بە رەسمی کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکی کۆریای باکووری بانگھێشتی کۆشکی سپی ئەمریکا کرد.

  • 1