ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە وڵاتی سەنگاپورا کۆبوونەوە و پاش کۆبوونەوەکەش لێکتێگەیشتنێکی هاوبەشیان ئیمزاکرد کە هەردوو لا پابەند دەبن بە داماڵینی نیمچەدوورگەی کۆریا لە چەکی ئەتۆمی.

دوای دوو کۆبوونەوەکە، ترەمپ و کیم چەند رێککەوتنێکی نێوانیان واژۆکرد، بەبێ ئەوەی تاوەکو ئێستا نێوەڕۆکی رێککەوتنەکان ئاشکرابن.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند: کیم جۆنگ ئۆن، سەرۆکی کۆریای باکوور، بەڵێنی داوە سەرجەم چەکە ئەتۆمییەکانی لە نیمچەدوورگەی کۆریا لەناوبەرێت.

ترەمپ لەکاتی واژۆکردنی رێککەوتنەکەدا رایگەیاند، جارێکی دیکە لەگەڵ کیم جۆنگ ئوون کۆدەبێتەوە و گوتیشی "زۆر جاری دیکەش کۆدەبینەوە".

لە وەڵامی پرسیارێکی میدیاكاراندا، کە ئامادەیە کیم بانگهێشت بکات بۆ کۆشکی سپی، ترەمپ گوتی "بەدڵنیاییەوە بەڵێ".

سەبارەت بە پرسی داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور، ترەمپ ئاشکرایکرد، ئەو پرۆسەیە "زۆر زوو دەستپێدەکات".

  • 1