ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە، بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی چوار کەس بە تۆمەتی سوتاندنی کۆگای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە ڕەسافەی بەغدا.

عەبدولستار بەیرەقدار، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەو چوار کەسەی دەستگیرکراون سێ کەسیان کارمەندی پۆلیسن و ئەوی دیکەشیان کارمەندی کۆمسیۆنە.

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق وتیشی، ئەنجومەنی باڵای دادوەری هۆشدارییەکانی خۆی دووپاتکردووەتەوە لە دژی هەر کەسێک کە بیەوێت یاری بە بەڵگەنامەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنەکان بکات هەر کەسێک ئەو کاره‌ بکات ڕووبەڕووی قورسترین سزا دەکرێتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە چەند رۆژێك لەمەوبەر ئاگر له‌ كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌ به‌غدا كه‌وته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج هه‌زار ئامێری ناسینه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆره‌كان و چه‌ندین سندوقی ده‌نگدان سوتان.

  • 1