ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوا لە دەستەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی عیراقی دەکات کە بەزووترین کات لێکۆڵینەوە و دادبینی بۆ هەموو سکاڵاکانی سەبارەت بە ساختەکاری و توندوتیژییەکانی هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.

یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەراگەیەندراوێكدا داوای ئەوەشی كردووە كە، بەشێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا بۆ پەرەپێدان بە پاکی پرۆسەی هەڵبژاردن و شەرعیەتی ئەنجامەکانی بەپێی یاساکان و دەستووری عیراقی، بەزووترین کات لێکۆڵینەوە و دادبینی بۆ هەموو سکاڵاکانی سەبارەت بە ساختەکاری و توندوتیژییەکانی هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.

یان کوبیش داوا لە لایەنە سیاسییەکان و لایەنگرانیان دەکات کە ئاشتی بپارێزن و بەردەوام پابەندی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی هەڵبژاردن بن بە پێی ڕێکارە یاساییەکان. 

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە سەرکردە دەستووری و سیاسیی و پێکهاتەکان دەکات پێکەوە کاربکەن بۆ پاڵپشتیکردن لە هەنگاوەکانی وەڵامدانەوەی سکاڵا پەیوەنددارەکان بە پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ پشتگیریکردن لە پرۆسەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن و کاروباری سیاسی.

کوبیش جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە، پێویستە حکومەت و هێزە ئەمنییەکان و دەستەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن، هەموو هەنگاوێکی گونجاو بنێن بۆ پاراستنی کەلوپەلەکانی هەڵبژاردن، بە تایبەتی لەم ڕووداوەی ئەم دواییە کە بووە هۆی بەرکەوتنی هەندێ لە کۆگاکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن.

  • 1