ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووی لە بەرزبونەوەکرد، ئەوەش بەهۆی لێدوانه‌ ئه‌رێنییه‌كانی تره‌مپ له‌باره‌ی دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆنی سه‌رۆكی كۆریای باکور.

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویکردەوە،بەستایشكردنی تره‌مپ بۆ دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی دنیا به‌رز بووه‌وه‌، کاتێک وتی"پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌ چوو و دیداره‌كه‌ زۆر نه‌رێنی بوو".

بەپێی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نەوتی خاوی برنت نۆ سەنت بەرزبووەتەوەو نرخی هەربەرمیلێک بە 76 دۆلار و 55 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات خاوی تێكساس 14 سه‌نت به‌رز بووه‌ته‌وه‌و، نرخی هەربەرمیڵیک بە 66 دۆلار 24 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌مە کۆبونەوەی هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکور له‌ سه‌نگاپووره‌ بەڕێوەچوو، دوای دیداره‌كه‌ش رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد بەمەبەستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌تۆمی له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریا.

 

  • 1