ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایدەگەیەنێت، پابەندین بە جێبەجێکردنی سێیەم یاسای ھەموارکراو بۆ یاسای ھەڵبژاردنەکان کە تایبەتە بە ژماردنەوە و جیاکردنەوەی بەدەستی دەنگەکانی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران.

رۆژی سێشەممە 12ی حوزەیرانی 2018 لە بەیاننامەیەکدا، وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی، عەبدولسەتار بەیرەقدار رایگەیاند، "سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەیی، دادوەر فائیق زێدان لە کۆبوونەوەیەکدا، میکانیزمی جێبەجێبەکردنی سییەم یاسای ھەموارکراو بۆ یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران ژمارە(٤٥) بۆ ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ ئەو دادوەرانەی کە ئەرکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانیان رادەپەڕێنن و بەڕێوەبەرانی نووسینگەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن تاوتوێ کردووە".

عەبدولسەتار بەیرەقدار راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی جەختی کردووەتەوە کە پابەندە بە جێبەجێکردنی سێیەم یاسای ھەموارکراو بۆ یاسای ھەڵبژاردنەکان، بۆ ئەوەی ھەم دادپەروەریی بەدی بھێنرێت و ھەمیش ھەموو لایەک دڵنیابن لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان.

  • 1