ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سعودیە دەستبەرداری کڕینی سیستمی بەرگری مووشەکی S-400 ی روسیا دەبێت.

رۆژی سێشەممە 12ی حوزەیرانی 2018 عەقید قوستەنتین سیکۆڤ جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای زانستی مووشەک و تۆپھاوێژی روسیا بەمیدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند: سعودیە داواکارییەکی پێشکەشکردبوو بۆ کڕینی سیتسمی بەرگریی مووشەکی S-400، بەڵام لەژێر گوشاری ئەمریکادا دەستبەرداری داواکارییەکەی بووە.

جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای زانستی مووشەک و تۆپھاوێژی روسیا راشیگەیاند، تورکیاش بەھەمان شێوە لەلایەن ئەمریکاوە گوشاری خراوەتەسەر، بەڵام تورکیا سوورە لەسەر کڕینی سیستمەکە، بەو پێیەی سیستمی بەرگریی وڵاتەکەی کۆنە و مەوداکەی تەنھا دەگاتە ١٥٠ کیلۆمەتر، لەبەرئەوە فەرماندەیی سوپای تورکیا بڕیاریداوە سیستمی بەرگریی مووشەکیی وڵاتەکەی نوێ بکاتەوە. 

  • 1