ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ 13ی حوزەیرانی 2018 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر ئەو تانەیەی ئاڕاستەی کرابوو دەربارەی جێبەجێنەکردنی یاسای هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا.

دادگاکە رایگەیاندووە ناتوانێت ئەو رێکارانە رابگیرێت کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری لەبارەوەدابوو لەبارەی ئەژمارکردنەوەی دەنگەکان و چەند رێکارێکی تر.

ئاماژەی بەوەشداوە "ناتوانین جێبەجێکردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردن رابگرین، چونکە پێویستە بۆچوونی بەرامبەر وەربگیرێت تاوەکو بڕیار بۆ راگرتنی کارکردن بە هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردن دەربکرێت".

پاشنیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه‌ 6ی حوزه‌یرانی 2018 لە كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوایكرد ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی به‌شداربوو ئه‌ژماربكرێت و رایگه‌یاند رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ن، پاشان لیژنه‌ی یاسایی ده‌قی هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌ 45ی ساڵی 2013ی خوێنده‌وه‌ و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ په‌سه‌ندکرا.

بڕگه‌ی یه‌كه‌می هه‌مواره‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ دووباره‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌می ده‌نگه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق و په‌سه‌ندكرا.

هاوكات بڕگه‌ی به‌خشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و به‌رپرسی ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆن په‌سه‌ندكرا كه‌ به‌پێی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی دەسەڵاتەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هەڵپەسێردرا و نۆ دادوه‌ر له‌ جێگایان داده‌نرێت و له‌ پارێزگاكانیش دادوه‌رێك وه‌ك به‌رپرسی ئۆفیسی كۆمسیۆن ده‌ستنیشان ده‌كرێن.

دواتریش كۆی پڕۆژه‌ی هه‌مواره‌كه‌ خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و به‌ كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا كه‌ به‌پێی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی یاساکە لەکاتی دەرچونیەوە دەبێت پەسەندبکرێت.

 

  • 1