ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و دەستیکردووە بە کشانەوەی سەربازانی لە سوریا و یەمەن.

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی ڕایگەیاند "پێموایە ئێران گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، لەوباوەڕەدا نیم ئێران چاو ببڕنە دەریای ناوەڕاست و سوریا و یەمەن".

ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا دەستیکردووە بە کشانەوەی سەربازەکانی لە سوریا و یەمەن کە ئەوەش بابەتێکی جیاوازە.

ئەوەشی وت، ئێران نابێتەوە ئەو وڵاتەی سێ بۆ چوار مانگ لەمەوبەر پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە.

ڕۆژی ٨ی ئایاری ڕابردوو، ترەمپ کشانەوەی ئەمریکای لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە ڕاگەیاند و سەرجەم ئەو گەمارۆیانەی خستەوە سەر ئێران کە پێشتر هەڵگیرابوون.

هاوکات واشنتۆن بەرپرسانی ئێران تۆمەتباردەکات بە پاڵپشتی سەربازی حکومەتی سوریا و حوسییەکانی یەمەن، ئەوەش بە تێکدانی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسفدەکات.

  • 1