ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی دەرەوەی حكومەتی عێراق رادەستکردنەوەی ئەو گەنجەی کە تۆمەتباربووە بە دەستدرێژی سێکسی و دواتر کوشتنی کچێک، بە ئەڵمانیا نایاسایی دادەنێت.

رۆژی چوارشەممە 13ی حوزەیرانی 2018 ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاندووە، رادەستکردنەوەی عەلی بەشار کە تۆمەتبارە بە کوشتنی کچێکی تەمەن ١٤ ساڵان بە ئەڵمانیا لەلایەن هەرێمەوە پێچەوانەی یاسایە چونکە لە نێوان عێراق و ئەڵمانیادا هیچ رێککەوتنێکی هاوبەش نییە بۆ ڕادەستکردنەوەی داواکراوان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاند، پرسی رادەستکردنەوەی تۆمەتباران پەیوەستە بە وەزارەتی دادەوە و لە دەسەڵاتی هیچ لایەنێکی تردا نییە.

ئەحمەد مەحجوب ئەوەشی خستەڕوو، عێراق جەخت لە پابەندبوون بە سزادانی تاوانباران دەکاتەوە بەمەرجێک لە چوارچێوەی دەستوردا بێت و سیادەی وڵات پێشێلنەکرێت.

  • 1