ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێکخراوی (سی وۆچی) ئەڵمانی ئاشكرای دەكات كە بەھۆی نقومبوونی بەلەمێکی پلاستیکی لە کەناراوەکانی لیبیا، ١٢ کۆچبەر گیانیان لەدەستداو ٤٢ کۆچبەریش رزگارکران.

رۆژی چوارشەممە 13ی حوزەیرانی 2018 رێکخراوی (سی وۆچی) ئەڵمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە و تیایدا رایگەیاندووە، کەشتیەکی سەر بەدەریاوانی ئەمریکا دوای ئەوەی داواکارییەکی بەدەستگەیشتووە بۆ بەھاناچوونی دەیان کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا کە لە کاتی ھەوڵدانیان بۆ کۆچکردن بەرەو ئەوروپا بەلەمەکەیان نقومبووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە، دوای گەیشتنی تیمی کەشتیە دەریاوانیەکە٤١ کۆچبەریان رزگارکردووەو تەرمی ١٢ کۆچبەر ھەڵگیراوەتەوە کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی رێکخراوی (سی وۆچی) ئەڵمانی بەو پێیەی ژمارەی ئەو کۆچبەرانە نازانرێت کە پێش رووداوەکە لە بەلەمەکەدا بوون، بۆیە پێدەچێت ئامارەکان گۆڕانکارییان بەسەردا بێت.

  • 1