ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وته‌بێژی فه‌رمی سه‌ركردایه‌تی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق داوا له ‌توركیا ده‌كات سه‌روه‌ری خاكی عێراق بپارێزێت و هێرشەکانیان بۆ سەر قەندیل و شەنگال ڕابگرێت، چونکە هێزەکانی عێراق لە شەنگال و پێشمەرگە لە قەندیل بوونیان هەیە و کاریان پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق .

یه‌حیا زوبه‌یدی وته‌بێژی فه‌رمی سه‌ركردایه‌تی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق بە دەنگی ئەمریکا ڕاگەیاندووە، هێزه‌كانی عێراق لە ئێستادا له ‌شه‌نگال بوونیان هەیە و پێشمه‌رگه‌ش له‌قه‌ندیلەوە نزیكن كه‌ به‌شێكن له‌ سیستمی به‌رگری عێراق، كاری هه‌موو ئه‌م هێزانه‌ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و هه‌موو نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانه‌.

ئەوەشی راگەیاندوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین خاكی عێراق بۆ هێرشكردنی سه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێ به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی هه‌روڵاتێك له‌ناو خاكی عیراق چاوه‌ڕێی فرمانی سه‌ركرده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.

ئەوەشی ڕاگەیاند" ئێمه‌ هه‌میشه‌ ئەوەمان بە تورکیا وتووە به‌هیچ جۆرێك نامانه‌وێت خاكی عێراق ببێته‌ شوێنی چالاكی و كار دژ به‌وڵاتانی دراوسێ، ئێمه‌ ڕێز له‌ سه‌روه‌ری خاكی توركیا و هه‌موو وڵاتانی دراوسێی عیراق ده‌گرین."

 

  • 1