ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئێران هۆشداریدەداتە کۆریای باکوور و دەڵێت، ترەمپ جێگەی متمانە نییە و رەنگە نەگاتەوە واشنتن رێککەوتنەکە هەڵبوەشێنێتەوە.

رێكەوتی2018/5/8 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوە، هۆشدارییەکەی ئێران باسکردنی ئەو ئەزموونەیە لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ.

محەممەد باقر نەوبەخت، وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند "ئێمە جۆری ئەو کەسە ناناسین کە سەرۆکی کۆریای باکوور دانوستاندنی لەگەڵ دەکات. ئەوە روون نییە کە ئەو (ترەمپ) لە رێککەوتنەکە ناکشێتەوە پێش گەیشتنەوە بە وڵاتەکەی". 

وتەبێژی حکومەتی ئێران، باسی ترەمپ دەکات و دەڵێت "ئەم پیاوە نوێنەرایەتی خەڵکی ئەمریکا ناکات، بێگومان ئەوان لە هەڵبژاردنی داهاتوو لە خۆیانی دووردەخەنەوە".

رۆژی 12ی ئەم مانگە لە سەنگاپوور، ترەمپ وەک یەکەم سەرۆکی مێژووی ئەمریکا تەوقەی لەگەڵ کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکە تەمەن 36 ساڵییەکەی کۆریای باکوور کرد، ئەوەش بووە دەستپێکی مێژوویەکی نوێی نێوان هەردوو وڵاتە نەیارەکە.

ترەمپ دەیەوێ پرسی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور لەڕێگەی دانوستاندنەوە چارەسەربکات، دەشڵێت، کیم بەڵێنیداوە پرۆسەی داماڵین لە چەکی ئەتۆمی "بەزوویی و خێرایی" دەستپێبکات. لە بەرامبەریشدا کۆریای باکوور دەیەوێ لەژێر گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بچێتە دەرەوە و باری ئابووری باشتر ببێت.

هاوینی 2015 دوای 13 ساڵ گفتوگۆی چڕ، وڵاتانی پێنج کۆ یەک بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە سەردەمی ئیدارەی ئۆباما لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران گەیشتنە رێککەوتن. بەڵام ترەمپ لە رێککەوتنەکە کشایەوە.

  • 1