ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی ئاوات دەخوازێت تا دوو ساڵ و شەش مانگی داھاتوو، داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە لایەن کۆریای باکوورەوە تەواو بێت.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە میانی سەردانەکەی بۆ کۆریای باشوور لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاندووە، کە ئیدارەکەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ئاوات دەخوازێت لە میانی دوو ساڵی و شەش مانگی داھاتوو، کۆریای باکوور بە تەواوی چەکی ئەتۆمی دابماڵێت.

مایک پۆمپیۆ راشیگەیاندووە، "داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە لایەن کۆریای باکوورەوە، ئامانجی ھەمووانە".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی رۆژنامەوانێک کە داوای لێ کردبوو زانیاری زیاتر لە بارەی چۆنیەتی لێکۆڵینەوە لە دەستبەرداربوونی کۆریای باکوور لە چەکە ئەتۆمییەکانی بخاتەڕوو، گوتی: "ئەم پرسیارە، پرسیارێکی چەپەڵ و شێتانەیە، ھەروەھا جێگەی گاڵتەپێکردنە".

  • 1