ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی کە لە رۆژی دووشەممەوە دەستی پێکردووە تا رۆژی ھەینی بەردەوامی دەبێت و لە دوو ناوچەی شاری بەسڕەش بەرزترین پلەی گەرمایان لەسەر ئاستی جیھان تێدا تۆمارکراوە.

دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، ئەو شەپۆلی گەرمایەی لە رۆژی دوو شەممەوە رووی لە تەواوی ناوچەکانی عێراق کردووە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و لە تەواوی پارێزگاکانی عێراقدا پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

لە راگەیاندراوەکەی دەستەی کەشناسی ئەوەش ھاتووە: لە ھەندێک ناوچەی باشوری وڵاتدا پلەی گەرما ٥٠ پلەی سەدی دەبێت و رۆژی ھەینی دەگاتە ٥١ پلەی سەدی .

بەپێی خشتەیەکی وێستگەی "بلاسیرفیلی"لە کالیفۆرنیای ئەمریکاش، رۆژی یەک شەممە دوو ناوچەی شاری بەسرەی عێراق لە ریزبەندی گەرمترین ناوچەکانی جیھاندا بوون و لە ناوچەی فرۆکەخانەی بەسرە پلەی گەرما گەیشتۆتە ٤٨ پۆینت ٢ پلەی سەدی و لە ناوچەی حسێنی ھەمان پارێزگاش پلەی گەرما ٤٧ پۆینت ٦ پلەی سەدی بووە.

 

  • 1