ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا سووره‌ له‌سه‌ر ناچاركردنی ئێران بۆ گۆڕینی هه‌ڵسووكه‌وتی له‌رێگه‌ی وه‌ستاندنی هه‌ناده‌رده‌ی ده‌ره‌كی نه‌وته‌كه‌ به‌ته‌واویی.

براین هوك، به‌ڕێوه‌به‌ری پلانی سیاسی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان به‌رده‌وامین له‌ دانوستاندن و گفتوگۆكردن بۆ داڕشتنی ستراتیژێكی نوێ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئیران، واشنتنیش دڵنیایه‌ كه‌ یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهان به‌شی ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ واز له‌ كڕینی نه‌وتی ئێران بهێنین.

به‌ڕێوه‌به‌ری پلانی سیاسی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی‌، سزاكانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌بێت، كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌كه‌ن و له‌ 6ی ئابه‌وه‌ دووباره‌ سزا به‌سه‌ر كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل و كانزاكاندا ده‌سه‌پێنێت و له‌ 4ی تشرینی دووه‌مه‌وه‌ سزا به‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ نه‌وتیی و بانكییه‌كانی ئێران جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.

براین هوك ده‌شڵێت "ئامانجمان فشارخستنه‌سه‌ر حكومه‌تی ئێرانه‌، له‌رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی داهاتی فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی بۆ سفر".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "سزا بانكییه‌كانی سه‌ر ئێران له‌ 4ی تشرینی دووه‌مه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و سه‌رماییه‌كانی ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی بلۆك ده‌كرێت و رێگه‌ نادرێت ئێران دراوی قورسی له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌ستبكه‌وێیت".

  • 1