ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند: بەھۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکانی لەسەر عێراق، وڵاتی ئێران گواستنەوەی کارەبای بۆ عێراق راگرت .

موسعەب ئەلمودەریس وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاندووە، بەھۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکانی عێراق، دوێنێ ئێران بڕی ھەزار مێگاوات کارەبای لە عێراق بڕیووە و بەمەش ماوەی پێنەدانی کارەبای لە شارەکانی میسان و زیقار و بەسڕە درێژ کردووەتەوە. 

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرایشی کرد، کە لەمبارەیەوە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەن، چونکە بەرھەمھێنانی کارەبا وەک پێویست نییە و وەڵامی داخوازییەکان ناداتەوە. 

مانگی ئابی ساڵی رابردوو، وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاندبوو کە پێویستی کارەبای عێراق ٢٣ ھەزار مێگاواتە، کەچی تەنھا ١٥ ھەزار و ٧٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم دەھێنرێت.

 

  • 1