ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لوسی چارلێسبۆیس لێپرسراوی تەندروستیی گشتیی کەنەدا رۆژی ھەینی ژمارەی قوربانیانی شەپۆلی گەرمای لە ناوەڕاست و خۆرھەڵاتی کەنەدای راگەیاند و زۆرینەی قوربانیانیش لە شاری مۆنتریالدان کە لەو شارەدا ٢٨ کەس بەھۆی بەرزیی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.

وا چاوەڕوان دەکرێت دووبارە پلەی گەرما لە شاری مۆنتریاڵدا روو لە بەرزبوونەوە بکات، ھەروەھا پێشبینیش دەکرێت رۆژی یەکشەممە و دووشەممە رێژەی شێش بگاتە ٣٦ پلەی سەدی.

رۆژی پێنجشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە شاری مۆنتریاڵ گەیشتبووە ٤٥ پلەی سیلیزی، دەزگای تەندروستیی شارەکەش رایگەیاندووە: قوربانیەکان زۆرینەیان پیاون و تەمەنیان لە نێوان ٥٣ بۆ ٨٥ ساڵدایە و ماڵیان لە نھۆمی بەرزی باڵەخانەکاندایە کە ھیچ ئامێرێکی ساردکەرەوەی تیادانییە.

جێی بیرھێنانەوەیە، لە ساڵی ٢٠١٠دا بەھەمان شێوە شەپۆلێکی گەرما رووی لە خۆرھەڵاتی کەنەدا کرد و بەھۆیەوە ١٠٠ ھاووڵاتی لە شاری مۆنتریاڵ گیانیان لەدەستدا.

 

  • 1