ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی حكومەتی عێراق ئاشكرای دەكات، زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەكانیان لە نەینەوا.

رۆژلا شەممە 7ی تەموزی 2018 عەلی عەباس، یاریدەدری بەڕێوەبەری گشتی لقەكانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران لە حكومەتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، "لە دوو رۆژی رابردوودا دوو هەزار و 259 ئاوارە لە كامپەكانی جدعە و حاج حسن و خازر و حەسەن شام، گەڕاونەتە ناوچە رزگاركراوەكانی خۆیان لە پارێزگای نەینەوا ".

یاریدەدری بەڕێوەبەری گشتی لقەكانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران راشیگەیاندووە 550 ئاوارەش لە كامپی حاج عەلی گەڕاونەتە ناوچەكانیان لە قەزای تەلعەفەر و شارۆچكەی رەبیعە و زومار و عیازیە و كەسكێ، 586 ئاوارەش گەڕاونەتەوە بۆ بەشی راست و چەبی موسڵ و ناوچەكانی دیكە.

عەباس ئاماژە بەوەشكرد، لە كامپی خازر و حەسەن شام هەزار و 123 ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ سەرو ماڵەكانیان لە بعاج و زومار و تەلعەفەر و ناوچەكانی دەوروبەری

  • 1