ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

داواکاری گشتی تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندیان بە کودەتاکەی ناوەڕاستی تەمووزی ساڵی ٢٠١٦، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٢٧١ ئەفسەری تری سوپای تورکیا دەرکرد.

داواکاری گشتی تورکیا بە میدیاكانی توركیای راگەیاند: لەژێر پاساوی باری نائاسایی و بوونی پەیوەندی بە کودەتاکەی شەوی ١٥ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٦، دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٢٧١ ئەفسەری سوپا دەرکردووە کە لەناویاندا (١٠)فەرماندەی باڵا بە پلەی ژەنەراڵ ھەیە.

بەپێی دوایین ئاماری نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، لە دوای کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ەوە زیاتر لە ١٦٠ ھەزار کەس لە تورکیا دەستگیرکراون و ژمارەیەکی ھاوشێوەشی لە کارەکانیان دوور خستۆتەوە.

  • 1