ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە شاری برۆکسڵی پایتەختی بەلجیکا، ھەزاران کەس خۆپیشاندانیان لە دژی ھاتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ لووتکەی ناتۆ نیشاندا کە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو سەردانی ئەو وڵاتە بکات.

لەسەر داوای رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکاکان ھەزاران کەس بەمەبەستی نیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر ھاتنی دۆناڵد ترەمپ لە پێش وێستگەی شەمەندەفەری باکووری برۆکسڵ کۆبوونەوە.

لەلایەکی دیکەش گرووپێکی لایەنگری فەڵەستین، پشتیوانییان لە خۆپیشاندانەکە کرد و، چەندین ھوتافیان لە دژی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست وتووەتەوە.

پۆلیسی بەلجیکا بەھۆی خۆپیشاندانەکەوە رێوشوێنی ئەمنی توندی لە ناوچەکە گرتەبەر.

بڕیارە لوتکەی ناتۆ لە ١١-١٢ی تەمووز لە شاری برۆکسڵ ببەسترێت و لە ماوەی ڕابردووشدا بە هۆی سەپاندنی باج سەر سەر کاڵاکانی ئەوروپا پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئەوروپا گرژی بە خۆیەوە بینیوە.

 

  • 1