ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

له‌ گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵدا، له‌ شاری تكریتی ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ته‌رمی 36 كه‌س له‌ قوربانیانی كوشتارگه‌ی سپایكه‌ر دۆزرانه‌وه‌. 

دوێنێ یەکشەممە 8ی تەموزی 2018، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا لیژنەی زیندوو هێشتنەوەی كوشتارگەی سپایكەر له‌تكریت ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، تەرمی 36 كەس لەقوربانیانی كوشتارگەی سپایكەر لەگۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵی شاری تكریت دۆزراوەتەوە.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دەشڵێن "رووفاتی ئه‌و 36 كه‌سه‌ له‌ سنوری كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له‌شاره‌كه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێن به‌ مه‌به‌ستی پشكنین و ناسینه‌وه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاریان بكرێنه‌وه‌".

ئەمەش لەكاتێكدایە، ساڵی 2014 چه‌كدارانی داعش له‌ سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر نزیكه‌ی 1700 كه‌سیان کوشت، دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی به‌شێكیان له‌ گۆڕه‌ بەكۆمه‌ڵه‌كاندا، به‌ پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تا ئێستا له‌ رێگه‌ی پشكنینی DNA توانراوه‌ رووفاتی زیاتر لە 700 كه‌سیان بناسرێنه‌وه‌.

ئ.ح

  • 1