ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ساڵیادی کۆنتڕۆڵکردنی شاری موسڵدا رایگەیاند، قۆناغی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان لە سەرتاسەری عێراق دەستیپێکردووە و بەڵێنیشیدا کۆتایی بەپاشماوەی گروپە چەکدارییەکان بهێنن.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیانامەیەکدا ئاماژەی بەوەكردوە، لەدوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ ڕاستەوخۆ وەزارەتە خزمەتگوزاریەکان دەستیان کردووە بە پاککردنەوەی شارەکە لە خۆڵ و خاشاکی خانوە ڕوخاوەکان.

سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکردوە، کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ، دەرگایەکی فراوانی بەرووی گەڕانەوەی دانیشتوانە ئاوارەکەیدا کردەوە بۆ ماڵەکانیان و پلانی ستراتیژییان داناوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات.

وتیشی، وەک چۆن ڕووبەڕووی بەربەستەکان بوونەوە لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵدا بەو شێوەیەش بە یەکگرتوویی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق قۆناغی بنیاتنانەوەی شارەکە تێدەپەڕێنن.

لە ١٠ی تەموزی ٢٠١٧ حەیدەر عەبادی کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوەتی شارەکەی ڕاگەیاند.

ئ.ح

 

  • 1