ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شەوی ڕابردوو لە ئاكامی پێكدادانی تەنكەرێكی نەوت هەڵگر و پاسێكدا لە شاری سنە زیاتر لە 15 كەس گیانیان لەدەستدا و بەوهۆیەشەوە سێ ڕۆژ ماتەمینی لەو شارە ڕاگەیەندرا.

بەپێی میدیاكانی ئێران، لە رووداوێكی هاتووچۆدا تەنكەرێكی هەڵگری قیر كۆنتڕۆڵ لە دەستداوەو خۆی دەكێشێت بە پاسێكدا كە ژمارەیەك سەرنشینی تێدا بووە و بەوهۆیەوە زیاتر لە 15 كەس سووتان و گیانیان لەدەستدا.

ئیدارەی پارێزگاریی سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان-یش سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد زانیاریی ورد لە سەر هۆكاری ئەو ڕووداوە بخەنەڕوو.

بە وتەی شۆفێری پاسەكە، پاسەكە 17 كەسی تێدا بووە، كە تەنها دوو كەس توانیویانە خۆیان ڕزگار بكەن و ئەوانی دیكە گیانیان لەدەستداوە.

جگە لە پاس و تەنكەرەكە چەند ئوتومبێلی دیكەی سەر شەقامەكە بە تەواوی سووتاون و ڕووداوەكە قوربانیی تریشی لێكەوتووەتەوە و چەندین برینداریش بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و دۆخی تەندروستیی ژمارەیەك لە بریندارەكانیش ناجێگیرە.

  • 1