ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دادوەری سەرپەرشتیاری پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر ئاشكرای دەكات، سبەینێ پێنج شەممە پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستپێدەكات.

رۆژی چوارشەممە 11ی تەموزی 2018 عادل جاسم، دادوەری سەرپەرشتیاری پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر بەمیدیاكانی راگەیاند، "ئەو ئەنجومەنە دادوەرییەی سەرپەرشتی كارەكانی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەكەن، ناتوانن پاش كۆتاییهاتنی پڕۆسەی ژماركردنەوەی دەنگەكانی هەولێر ئەنجامەكان ڕابگەیەنن، تا ئەو كاتەی كۆی پڕۆسەكە لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق كۆتاییدێت".

سەرپەرشتیاری پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر راشیگەیاند، "دوای ئەوەی كارەكانی هەولێر كۆتایی ها، راستەوخۆ دەچنە پارێزگای هەولێر بۆ هەژماركردنەوەی ئەو سندوقانەی سكاڵایان لەسەره".

 

  • 1