ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە پێنج پارێزگای تورکیا، ئۆپەراسیۆن بە مەبەستی دەستگیرکردنی 235 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتیی لە رێکخراوی عەدنان ئۆکتار، ئەنجامدرا و تیایدا ئۆكتار، کەسایەتی ناسراوی تورکیا، کە خۆی بە بانگخوازێکی ئایینی ده‌زانێت و سەرۆکی گروپێکی ئیسلامی بوو بە ناوی جەماعەی تورکی، ماڵەکەی خۆی دەستگیرکرا.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 11ی ته‌مموزی 2018، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئۆپەراسیۆنی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئه‌ستنه‌بوڵ، بە مەبەستی دەستگیرکردنی ئەندامانی رێکخراوی عەدنان ئۆکتار درێژەی هەیە. 

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ ئاشكرایكرد كه‌ لێکۆڵینەوە لە ئەندامانی رێکخراوەکە له‌سه‌ر ئه‌م تۆمه‌تانه‌یه‌: دامەزراندنی رێکخراو لە پێناو ئەنجامدانی تاواندا، دەستدرێژیی سێکسیی بۆ سەر منداڵان، پەلاماردانی سێکسیی، پەیوەندیی سێکسیی لەگەڵ نەوجەواناندا، رفاندن یان دەستبەسەرکردنی منداڵان، گێچەڵی سێکسی، زەوتکردنی ئازادی تاکەکان، سیخوڕیی سیاسیی و سەربازیی، فێڵکردن لەڕێگەی بەکارهێنانی بیروباوەڕی ئایینی، سپیکردنەوەی پارەی تاوانەکان، پێشێلکردنی نهێنی ژیانی تایبەت، ساختەکاریی لە دۆکیومێنتی فەرمییدا، پێشێلکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەڕەشە، زۆرلێکردن، تۆمەت هەڵبەستن، سارکردنەوەی خەڵک لە خزمەتی سەربازیی، سووکایەتیکردن، هەڵبەستنی تاوان، شایەتی درۆ، هەڵخەڵەتاندنی بە پلان، پێشێلکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیی، پێشێلکردنی یاسای باج، بەرتیل، رێگرییکردن لە مافی پەروەردە و فێرکردن، ئازاردان، تۆمارکردنی زانیاریی تاکە کەسیی، رێگرییکردن لە بەکارهێنانی مافە سیاسییەکان، پێشێلکردنی یاسای پارێزگارییکردن لە خێزان و رێگرییکردن لە توندوتیژیی دژی ژنان" دەگرێتەوە.

ئۆکتار بەمەلا جیاوازەکەی تورکیا ناسراوە، چونکە بەر لە هەر وتارێکی کۆمەڵێک کچ کە نازناوی (بێچوە پشیلەکان)ی ئۆکتار ناسراون بە نیمچە ڕوتی سەما دەکەن و دواتر ئۆکتار لەسەر یەکێک لەبابەتە کۆمەڵاتی و ئایینییەکان دەدوێت. 

عەدنان ئۆکتار کە بە "هارونە یەحیا"یش ناسراوە و بانگەشەی بانگخوازی ئایینی بەشێوازێکی جیاواز دەکرد، لەلایەن داواکاری گشتیی تورکیاوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا.

عەدنان ئۆکتار، دامەزرێنەر و سەرۆکی گروپێکی ئیسلامی بوو بە ناوی جەماعەی تورکی، ئەم گروپە هەوڵی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی رۆژ دەدات سەبارەت بە ئایینی ئیسلام.

  • 1