ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پلاتفۆرمی رێكخراوەكانی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵات لە توركیا كە لە 400 رێكخراوی باكووری كوردستان پێكدێت، كۆبوونەوەیەكی هاوبەشیان لەشاری ئیستانبول سازكردو لەوێدا كۆمیتەیەكی هاوبەشیان بۆ دامەزراندنی یەكێتیی نەتەوەیی كورد پێكهێناو سەرجەمیان دژ بەگۆڕینی سیستەمی سیاسیی توركیا لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆكایەتی دەوەستنەوە.

ئەمەو لەو كۆبوونەوەیەدا رەخنە لەحزبە كوردییەكان گیراوە، كە بەدرێژایی مێژوو یەكگرتوو نەبوونەو پێویستە ئیدی گەلی كورد هەموو هێزی خۆی یەكبخات. 

عەبدولحەكیم داش سەرۆكی پلاتفۆرمی ڕێكخراوەكانی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵات لەباكووری كوردستان راگەیاند" یەكێتیی نەتەوەیی بۆ ئێمە مانادارە، داواناكەین هەموو كورد بخرێتە حەوزێكەوە تەنها داوای یەكێتی گەلی كوردو هێزە سیاسییەكانی دەكەین. 

گوتیشی" هەڵوێستی هاوبەشی ئێمە بەرامبەر بەڕیفراندۆم "نا"یە و دژ بەگۆڕینی سیستەمی سیاسیی توركیا لە پەرلەمانییەوە بۆسەرۆكایەتی دەوەستینەوە. هەموو رێكخراوەكان لەهەموو ئاستێكدا دەست بە بەڕێوەبردنی هەڵمەتی "نا" دەكەین.

 

عێراقی وجیهانی