ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاژانسی هەواڵی فرانس 24 بڵاویكردەوە" زیاتر لە پازدە هەزار كەس لە رەوەندی كورد لەشاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا خۆپیشاندانێكی بەرفراوانیان بەڕێوەبردو تیایدا داوای ئازادكردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستانیان كرد.

ئەمەو ئەو خۆپیشاندانە بەگەورەترین خۆپیشاندانی ساڵانەی كوردانی ئەوروپا هەژماردەكرێت و بەنزیكەی 20هەزار كەسیان خەمڵاندووە، كەبەشداری ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینە بوونە. هاوكات زۆرێك لەكوردان لەوڵاتانی ئەڵمانیا و بەلجیكاو لۆكسمبۆرگ بەشەممەندەفەر هاتوونەتە نێو شاری ستراسبۆرگەوە. جێی باسە كونسوڵی گشتی توركیا لەشارەكە داوایكرد" رێگا بەئەنجامدانی ناڕەزایەتییەكە نەدرێت، بەڵام داواكەی رەتكرایەوە.

شاری ستراسبۆرگ سەنتەری ئەوروپایە و ئەنجومەنی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپا و دادگای ئەوروپی بۆ مافەكانی مرۆڤ دەكەونە ئەو شارەوە.