ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەربەست ئامێدی سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند" مانەوە و نەمانەوەی ئەو لەپۆستەكەیدا پەیوەستە بە بڕیاری سەركردایەتی كورد، نەك شەقام كە نازانرێت ئەسڵ و فەسڵیان چییەو بەلافیتەی چەند كەسێك دەست لەكار ناكێشینەوە. ئاماژەی بەوەشكرد" خۆپیشاندانەكانی بەردەم ناوچەی سەوز ناكۆكی سیاسی نێوان چەند لایەنێكەو دەیانەوێت كۆمیسیۆن بكەنە قوربانی".

سەرۆكی كۆمسیۆن گوتی" خۆپیشاندەران دەڵێن كۆمیسیۆن دەگۆڕین، دەڵێن هەندێك سەروچاو، كەدەڵێن (شلع قلع) واتە لەڕیشەوە هەڵتەكاندنی كۆمیسیۆنەكەو دەستەواژەی (كلهم حرامی)، من ئەو جۆرە شتانە قبوڵ ناكەم و بەرگری لەو دامەزاوەیەی خۆم دەكەم.

گوتیشی" تەحەدای هەر كەسێك دەكەم بڵێت فلسێكم لە هەر كەسێك وەرگرتبێت، خۆپیشاندەرانیش ئەوە دەزانن و تاوەكو ئێستا یەك كەس ناوی منی نەهێناوە".

ئەوەشی روونكردەوە" رێگەی یاسایی و دەستووری هەیە، پەرلەمان بەرپرسە لە چاودێریكردنی كۆمیسیۆن، ئەنجوومەنی نوێنەران هەر بڕیارێك بدات پێوەی پابەند دەبین و جێبەجێی دەكەین،