ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای ئەوەی رۆژی 11ی شوباتی 2017 لەشاری بەغدا خۆپیشاندانی بەرفراوانی لایەنگرانی رەوتی سەدر بەڕێوەچوو، بەهۆیەوە تووندوتیژی لەنزیك ناوچەی سەوزی بەغدا لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەاران كەوتەوەو 7كەس كوژران و 22ی دیش برینداربوون، 

سەلیم جبوری، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند" پەرلەمان هەموو داوا رەواكانی خۆپیشاندەران بەهەند وەردەگرێت و ئەوان لەلێپرسینەوە لەكەسانی كەمتەرخەم، هەتاوەكو كاتی باشتركردنی واقعی وڵات و بەرقەراركردنی سەقامگیری بەردەوام دەبن. 

گوتیشی" هێزە ئەمنییەكان ئەركیانە دامەزراوەكانی دەوڵەت و گیانی رۆژنامەنووسان بپارێزن و كارئاسانیان بۆبكەن، ئەوان چاوی گەلن و راستییەكان بۆگەل دەگوازنەوە. 

ئاماژەی بەوەشكرد" پەرلەمانی عێراق تاوتوێی كارەكانی كۆمیسیۆنی سەربەخۆی باڵای هەڵبژاردنەكانی دەكات، بەپێی خشتە كاتییەكان وادەیەك بۆ لێپرسینەوە لەگەڵیاندا دەستنیشان دەكات."

 

عێراقی وجیهانی