ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای دروستبوونی بارگرژی و پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەرانی رەوتی سەدرو هێزە ئەمنییەكان و كوژرانی 7 كەس و برینداربوونی 200كەسی دیكە، موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر رایگەیاند" هەنگاوی داهاتووی ئێمەی شۆڕشگێڕ بەهێز دەبێت و خوێنی شەهیدەكانمان بەفیڕۆ ناڕوات. هەرچەند پێش سەرهەڵدانی بارگرژییەكە سەدر لەبەیاننامەیەكدا داوای لەخۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریری بەغدا كرد، لەبەردەم ناوچەی سەوز مانگرتن رابگەیەنن و ئاماژەی بەوەكردوو گەر دەتانەوێت لەناوچەی سەوز نزیك ببنەوە، ئەوە بڕیاری خۆتانە، بەڵام نابێت بچنە ناوەوەی ناوچەی سەوز، چونكە تەنها مانگرتنی ئاشتییانە ئامانجمانە.

لەبەیاننامەكەدا ئەوەشهاتووە" پێویستە لەسەر شۆڕشگێران لەچاكسازی گشتیدا پشتیوانیان بن و خۆیان لەگەندەڵكاران بەدووربگرن.

جێی باسە پێشتریش موقتەدا سەدر گوتبووی" كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان توانای ئەوەی نییە هەڵبژاردنێكی بێ خەوش ئەنجامبدات، كۆمسیۆن مەیلیان بۆلای حزبەكانیان هەیەو ناتوانن سەربەخۆ بن.