ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی رەققە بەردەوامی هەیەو وتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فوراتیش رایدەگەێنێت تەنها چوار كیلۆمەتر ماوە بۆ بەیەكگەیشتنەوەی هەردوو بەرەی‌ مەكمەن و خینێز.

ئاژانسی هەواڵی هاوار لە ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویكردەوە، شەڕڤانان لە قۆڵی خنێزەوە سایلۆكانی گەنم، كە دەكەنەونە نۆ كیلۆمەتری باكووری شاری ڕەققەوە كۆنتڕۆڵكردۆتەوە. هەر لەهەشتەمین ڕۆژی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فوراتدا شەڕڤانان لە قۆڵی مەكمەن و باكووری ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەققەوە، هەر یەك لە گوندەكانی مولیحان و بەدرانییەیان كۆنتڕۆڵكردووەتەوە.

جیهان شیخ ئەحمەد هێمای بۆ ئەوەكردووە كە شەڕڤانان و هێزەكانی سوریای دیموكرات بە ئاراستەی سەنتەری‌ شارەكە لە پێشڕەویدان. وتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات باسی لەوەشكردووە كە شەڕڤانان هەشت خۆكوژی داعشیان تەقاندۆتەوە پێش ئەوەی بگەنە سەنگەرەكان.

قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات ڕۆژی چواری شوبات دەستیپێكردووەو شەڕڤانان تا ئێستا نزیكەی بیست گوندیان لە ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی ڕەققە كۆنتڕۆڵكردووەتەوە.

عێراقی وجیهانی