ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جیهان شێخ ئەحمەد گوتەبێژی ژوری ئۆپەراسیونی توڕەیی فورات رۆژی 12ی شوباتی 2017 لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند" قوناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات بەردەوامە و توانیومانە سەركەوتووانە داعش لەبەرەی پێشەوەی باكوری رۆژهەڵاتی شاری رەققە تێكبشكێنین و بەهاوكاری هاوپەیمانان و فڕۆكە جەنگییەكان گەیشتووینەتە نزیك شاری رەققە".

گوتیشی" لەو ئۆپەراسیۆنەدا شەڕڤانان رووبەری 700 كیلۆمەتر چوارگۆشەیان لەناوچەكانی باكوری رۆژهەڵاتی رەققە و 98 گوند و كێڵگە لەدەستی داعش رزگاركردووەو لەئەنجامی ئەو پێشڕەوی و شەڕە سەختانەدا 124 تیرۆریستی داعش كوژران و ژمارەیەكی زۆریش برینداربوون و نۆ تیرۆریستیش بەدیلگیراون و سێ ئۆتومبێلی بۆمبڕێژكراویش تەقێندراونەتەوە و 1256 بۆمبی چێنراوی داعشیش پوچەڵكراونەتەوە.

گوتەبێژی ژوری ئۆپەراسیونی توڕەیی فورات رایگەیاند" لەو شەڕانەدا 13 شەڕڤان گیانیانی خۆیان بەختكرد. ئەوەشی گوت" لەناوچە رزگاركراوەكان750 گەنج چوونەتە ریزی هێزەكانیان و مەشقیان پێكراوە.

 

عێراقی وجیهانی