ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەمەبەستی رێككەوتن لەسەر‌ هەڵبژاردنی دەستەیەكی نوی بۆ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هەڵبژاردنەكانی عێراق، رۆژی یەكشەممە لیژنەی شارەزایان لە پەرلەمانی عێراق كۆبونەوە.

بەپێی راگەیەندراوێك كە داوی ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە بڵاوكرایەوە لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن كراوە لەوانە ئامادەكردنی فۆرمی تایبەت بە كاندیداكان بۆ ئەندامێتی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هەڵبژاردنەكان و دیاریكردنی ماوەیەك بۆ خۆكاندیدكردن و هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی‌ كۆمسیۆن. لیژنەی‌ شارەزایان 

ئەم بڕیارانە لەكاتێكدایە كە رۆژی شەممە لە شاری بەغدا خۆپیشاندانێك بۆ لێپرسینەوە لەئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوە چوو كە بەهۆی دروسبوونی گرژییەوە لە نیوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان چوار كەس كوژراون و سێ سەد و بیست كەسیش برینداربوون.

عێراقی وجیهانی