ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە سێ ناوچەی شارۆچكەی نسێبینی باكوری كوردستان، قەدەغەی هاتوچۆكردن راگەیەنرا، والی پارێزگای مێردینیش دەڵێت، ئامانج لەو كارە رێخۆشكردنە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی گەریلاكانی پەكەكە.

لەبەیاننامەیەكدا والی پارێزگای مێردین، رایگەیاندووە، كە لەرۆژی یەكشەمەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لەچەندین ناوچەی ناوەندی شارۆچكەی نسێبین و ناوچەی ئارتوكلو دەستپێدەكات و لەو بەروارەشەوە هاتوچۆكردن قەدەغەدەبێت.

جەختیشیكردووەتەوە، كە قەدەغەی هاتوچۆكە هەتا كاتێكی نادیار بەردەوام دەبێت، ئەوەش لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا، لە چەندین شارو شارۆچكەی باكووری كوردستان، قەدەغەی هاتوچۆكردن راگەیەندرابوو، كە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە چەندین شارۆچكەی باكوری كوردستان لەلایەن وێران كران و بەوهۆیەشەوە سەدان هاووڵاتی مەدەنی ئەو هێزانە كوژران و هەزاران هاووڵاتی دیكەی ئەو ناوچانەش ئاوارە بوون.