ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕۆژی ١٣ی شوباتی ٢٠١٦ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ جەستن ترودوی، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە کۆشکی سپی، ترەمپ وتی"کۆریای باکوور کێشەیەکی زۆر زۆر گەورەیە، ئێمە بەتوندی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین".

هەرچەندە ترەمپ ئاماژەی بەوە نەدا کە چۆن وەڵامی ڕەفتارەکانی کۆریای باکوور دەداتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی ١١ی شوباتی ٢٠١٦ کۆریای باکور موشەکێکی نوێی بالیستی تاقیکردەوە.

بەرپرسانی کۆریای باکور ڕایانگەیاند، موشەکەکە بە ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن تاقیکراوەتەوە و ٥٠٠ کیلۆمەتری بڕیوە.

ساڵی رابردوو کۆریای باکور هەشت جار موشەکی کیشوەر بڕی تاقیکردەوە بەڵام زۆربەی جارەکان سەرکەوتوو نەبوو.

کۆریای باکوور جگە لەوەی خاوەنی چەکی ئەتۆمیەوە، ژمارەیەک مووشەکی جۆراوجۆری هەیە و ناوبەناو تاقیاندەکاتەوە کە مەوداکانیان لە ٥٠٠ کیلۆمەترەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە زیاتر لە ١٠ هەزار کیلۆمەتر و ژمارەیەکیان توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمییان 

عێراقی وجیهانی