ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سوپای عیراق رایگەیاند، لەگورزێكی ئاسمانیدا ماڵێكیان كردووەتە ئامانج كەپێیان وایە ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی داعش‌و چەند سەركردەیەكی دیكەی ئەو رێكخراوەی لێبوبێت.

سوپای عیراق لەبەیاننامەیەكدا رۆژی دووشەممە بڵاویكردەوە، هێزە ئاسمانییەكان بۆردومانێكیان بۆ سەر ماڵێك ئەنجام داوە كە پێیانوایە خەلیفەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ئەبوبەكر بەغدادی تێیدا بێت، لەگەڵ سەركردەكانی دیكەی ئەو رێكخراوەدا لەكۆبونەوەدا بووە. 

راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی عیراق ئەوەی ڕوننەكردووەتەوە كە ئایا چارەنووسی ئەبوبەكر بەغدادی لەو بۆردومانەدا چی بووە.

ئاماژەی بەوەكردووە، گورزە ئاسمانییەكە لەڕێی فڕۆكەی ئێف 16 لەرۆژئاوای عیراق رۆژی شەممە ئەنجامدراوە.

وەزارەتەكە ناوی 13 سەركردەی داعشی بڵاوكردووەتەوە كە بەوتەی خۆیان لەو بۆردومانەدا كوژراون، بەڵام لیستی ناوەكان ئەبوبەكر بەغدادی تێدانییە.

بە هەمان گورزە ئاسمانییەكان، سێ پێگەی دیكەی داعش لەرۆژئاوای عیراق بۆردومان كراو 64 چەكداری داعش كوژران وەزارەتی بەرگریی ئاشكرای دەكات هەفتەی رابردوو ئەبوبەكر بەغدادی لەشاری رەققەی سوریاوە هاتووەتە ناوچەی قایم كەلە دیوی عێراقدایە، لەسەر سنوری سوریا، تێیدا "گفتوگۆی لەگەڵ فەرماندەكانیدا كردوەو لەبارەی ئەو شكستەی ڕووبەڕووی دەبنەوە لەموسڵ هەروەها هەڵبژاردنی جێنشینێك بۆ خۆی."

عێراقی وجیهانی