ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاساییەوە، كۆبوونەوەكەی رۆژی 13ی شوباتی 2017ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ سێشەممەی داهاتوو دواخرا. یەك لەو خاڵانە كەدەبوو بخرێتەڕوو خستنەڕووی پرۆژەكەی فراكسیۆنی یەكێتی بوو، بۆ گواستنەوەی میلاكی مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك، بۆسەر پەروەردەی عێراق.

د. فەرهاد قادر ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیاند" لەكۆبوونەوەی سێشەممەی داهاتوو ئەو بڕگانەی لەخشتەی كاری ئەو كۆبوونەوەیەدا بوون، دەخرێنەوە بەرنامەی كارو گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

ئەو ئەندام پەرلەمانە رایدەگەیەنێت" زیاتر لە 120 واژوومان كۆكردۆتەوە، بۆئەوەی پڕۆژەی گواستنەوەی میلاكاتی مامۆستایانی بەشی كوردی لەپەروەردەی كەركوك بۆسەر وەزارەتی پەروەردەی عێراق پەسەندبكرێت و پاڵپشتی پەرلەمانتارانی شیعەو سوننەكانیشمان وەرگرتووە".

 

عێراقی وجیهانی