ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی توركیا لە شارەكانی (ئیستانبول، رحا، مێردین، دیلۆك، دێرسیم، مەلاتییە، جۆلەمێرگ، سێرت، موش، چەولیك) چەندین كەسیان لەئەندامانی هەدەپە و دەبەپەو هەدەكە و تاژ و ئەیتم سەن دەستگیركرد.

راگەیاندنەكانی باكوری كوردستان بڵاویانكردووەتەوە" لەو ئۆپراسیۆنەی هێزە ئەمنییەكانی توركیا لە شاری ئیستانبول 70 كەس، لەشاری موش 36 كەس و لە رحا 28كەس، لە مێردین 20 كەس، لەچەولیك 13 كەس، لەسێرت 11 كەس، لە مەلاتییە 7 كەس، لەدیلۆك 6 كەس، لە دێرسیم 3 كەس، لە جۆلەمێرگ 4 كەسیان دەستگیركردووە.

جێی ئاماژەبۆكردنە میدیاكانی توركیا و باكوری كوردستان روونیانكردووەتەوە" ئەو دەستگیركردنانە لەكاتێكدا دێن كە تەنها دوو رۆژی ماوە بۆ ساڵوەگەڕی گرتنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان، كە 16ی شوباتی 1999 لەنایرۆبی كینیا دەستگیركرا، ئەمەش لەترسی ئەگەری ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی.

.

عێراقی وجیهانی