ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند" لەماوەی هەردوو ساڵی 2015و 2016 رێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان عێراق و ئێراندا گەیشتووەتە 6ملیار دۆلار، حكومەتی عێراقیش بە بڕی 60ملیۆن دۆلار شتی هەناردەی ئێران كردووە. 

لە بەیاننامەكەدا هاتووە" رێژەی زیادەی ساڵانە لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران، ساڵانە دەگاتە زیاتر لە 250ملیۆن دۆلار، ئەو زیادبوونەش سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت بەردەوام لە هەڵكشاندایە.

لەبەیاننامەكەدا روونكراوەتەوە" كە لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەشت دەروازەی سنوری هەیە كەبریتین لە دەروازەكانی ( شیب و زورباتیە و مونزریە و مەندەلی و شەلامەجە و حاجی ئۆمەران و پێنجوێن و پەروێزخان).

 

عێراقی وجیهانی