ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بوب دادلی‌ بەڕێوەبەری‌ جێبەجێكاری‌ كۆمپانیای‌ بی پی بەریتانی‌ بواری‌ نەوت و گاز لە كۆنگرەیەكی‌ رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند" بەرهەمی‌ نەوتی‌ بەردینی‌ ئەمریكی‌ هەر بەرزبوونەوەیەكی‌ نرخەكانی‌ نەوتی‌ خاو دادەبەزێنێت و گوتیشی" نرخی‌ نەوتی‌ خاو لەنێوان 55 بۆ 60 دۆلار بۆهەر بەرمیلێك نرخێكی گونجاوە.

هاوكات ئەو لێدوانەی ئەو بەرپرسەی كۆمپانیای بی پی دوای ئەوە هات كەدوێنێ‌ 14ی شوبات، نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی‌ خاوی‌ برنت بە 56.39 دۆلار مامەڵەی‌ پێوەكرا، هەروەها نرخی‌ نەوتی‌ سوكی‌ ئەمریكی‌ بە 53.63 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

جێی ئاماژەبۆكردنە كۆتایی تشرینی‌ دووەمی‌ ساڵی‌ رابردوو، ئەندامانی رێكخراوی ئۆپیك، لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت رێككەوتن. ئەمەش بەمەبەستی كەمكردنەوە و نەهێشتنی كەڵەكەبوونی نەوتی خاو.

 

 

عێراقی وجیهانی