ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بە ڕێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک لەسەر سنوردارکردنی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، نرخی نەوت ڕووی لەبەرزبوونەوە کردووە و ئەمڕۆ ١٥ی شوباتی ٢٠١٧، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٥٥ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی ٥٢ دۆلار و ٨٤ سەنتە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی ٣٠ تشرینی دووەمی ٢٠١٦ وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپیک) لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا کۆبوونەوە بەمەبەستی سنوردارکردنی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.

بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠١ەوە ڕێککەوتنی نێوان وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە ئەنجامدرا بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هەنگاوی دواتریش بریتییە لە پابەندبوون پێوەی لە بازاڕەکاندا.

ڕۆژی شەممە ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦ وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

پێش ڕێککەوتنەکە ڕۆژانە ٣٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرا، لە دوای ڕێککەوتنەکەش، ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە کەمدەکرێتەوە.

عێراقی وجیهانی