ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

  ئاژانسی هەواڵی  دیجلە بڵاویكردەوە" شاندێكی وڵاتانی ئەوروپا  كە لەپەرلەمانتار و كەسانی ئەكادیمی و رۆژنامەنووس پێكهاتوون گەیشتنە شاری ئامەد و لەوێدا  دەستیان بەسەردانی رێكخراوەكان و لایەنە سیاسییەكان كردووەو چوونەتە لای كۆنگرەی جڤاكی دیموكراتی (كەجەدە)و دواتریش  سەردانی بارەگای سەرەكیی پارتی دیموكراتییكی هەرێمەكان (دەبەپە) كردووەو هەر دوو چاوپێكەوتنەكەش دوور لەچاوی میدیاكان بەڕێوەچوونە. كاتێك سەردانی بارەگای دەبەپەیان كردووە،  ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی پۆلیس" لەنزیك و دەورووبەری بارەگاكە كۆبوونەتەوەو دواتر پۆلیس رێگرییان لەشاندەكە كرد، كۆنفرانسی رۆژنامەوانی ئەنجامبدەن، بەبیانووی ئەوەی  مۆڵەتی پارێزگاری شارەكەیان نییە. ئەو شاندە راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوەو پڕۆفیسۆر دكتۆر تۆماس مایڵی مامۆستای زانكۆی كەمبریج بەناوەی شاندەكە رایگەیاند"  ئێمە دەماندەویست لەگەڵ ئۆجەلان، كە لە دوورگەی ئیمراڵی زیندانیكراوە چاوپێكەوتن ئەنجامبدەین و پێشتریش  داوای مۆڵەتمان لە وەزارەتی دادی توركیا كردبوو.  ئەو پرۆفیسۆرە گوتی" ئۆجەلان ماوەی 19ساڵە دژ بەهەموو پێوەرێكی مرۆڤایەتی و مافی مرۆڤ  لە زیندانی ئیمراڵی راگیراوە، بەڵام وەزارەتی دادی توركیا بێ ئەوەی بەفەرمی وەڵامی داواكارییەكەمان بداتەوە، سەردانكردنەكەمانی بۆ ئیمراڵی رەتكردووەتەوە".

ئولا ساندباك ئەندامی فراكسیۆنی چەپەكان لە پەرلەمانی ئەوروپا و ئەندامی ئەو شاندە  بوو رایگەیاند" لە سەردانەكەماندا رووبەڕووی پێشێلكاریی زۆر جددیی مافەكانی مرۆڤ بووینەتەوە. حكومەتی توركیا دەیەوێت هەموو پێشكەوتنەكانی ئێرە لە ناو ببات و بە زۆرداریش پێشێلكارییەكانی بشارێتەوە، ئەوەی ئێمە بینیومانە، دەیگەیەنینە پەرلەمانی ئەوروپا.

 

 

 

عێراقی وجیهانی