ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای ئەوەی ساڵی رابردوو حكومەتی عێراق قەرزێكی 10ملیۆن دیناری بەسەرجەم فەرمانبەران دا، ئێستاش لەراگەیەنراوێكیدا بانكی رافیدەینی حكومەتی عێراق رایگەیاند" بەمەبەستی تەواوكردنی پڕۆژەكانیان ئاسانكاری بۆهاووڵاتیان دەكرێت تا لە وەرگرتنی قەرزێكی 25 ملیۆن دیناری سوودەمەندبن. 

بانكی رافیدەینی عێراقی لەپێدانی ئەو قەرزەدا روونیدەكاتەوە" قەرزەكە تابڕی 25 ملیۆن دینار دەبێت و مەرجەكانیش دیاریكراون، وەك ناسنامەی ژووری بازرگانی بەغدا و كردنەوەی هەژمار لە نزیكترین لقی بەنكەكەو هەروەها پێشكەشكردنی پڕۆژە و دڵنیایی بۆ گێڕانەوەی پارەكە.ئاماژەوەی بەوەشكردووە" كە لە5ی شوباتەوە دەست بە پێدانی قەرز بە خاوەن هۆتێلەكان كراوەو بڕەكەشی 50 ملیۆن دینارە .جێی ئاماژەیە ئەمەش وەك قەرزەكانی دیكە، هیچ هیوایەك نییە كە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

 

عێراقی وجیهانی