ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وردەكاری‌ قۆناغەكانی‌ ریفراندۆمی‌ بۆ گۆڕینی‌ دەستوری توركیا راگەیەندرا

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا، كاتی‌ دەنگدانی‌ هاووڵاتیانی‌ دەرەوەو ناوخۆی‌ وڵاتەكەی و وەردەكاری‌ دەستپێكردنی‌ ڕیفۆراندۆم بۆ گۆڕانكاری‌ دەستوری‌ راگەیاند.

بەپێی ئەو وادەیە، ریفراندۆم لەرۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دەستپێدەكات، كارتەكانی دەنگدەر لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات رۆژی هەینی دەی ئاداری ئەم ساڵ یەكلایی دەبێتەوە.

هاوكات بیست و حەوتی ئادار، لەدەروازە سنوورییەكان و نوێنەرایەتیەكانی دەرەوەی وڵات دەنگدان دەستپێدەكات و سی ئادار ئەو پارتە سیاسییانەی خاوەنی فراكسیۆنن لەپەرلەمان سەردانی رادیۆ و تەلەڤزیۆن دەكەن و بەشداری تیروپشك دەكەن بۆ دیاریكردنی كاتی پڕوپاگەندەكردن.

كۆمسیۆن رایگەیاندووە، نۆی نیسان دەنگدان لەنوێنەرایەتییەكانی دەرەوە كۆتایی دێت، دەستدەكرێت بەپڕوپاگەندەكردن.

دوازدەی نیسان، لەلایەن كۆمسیۆنەكانی هەڵبژاردن لەشارۆچكەكان سندوقی دەنگدان دەدرێتە سەرۆكایەتیەكانی كۆمسیۆنەكە، پازدەی نیسان پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن كۆتاییدێت و بۆ رۆژی‌ دواتر ڕیفراندۆم بەڕێوەدەچێت.

پەرلەمانی توركیا دوازدەی‌ كانوونی‌ دووەمی‌ ئەمساڵ، پڕۆژە یاسای گۆڕانكاری لەدەستوری ئەو وڵاتە بۆ جێگیركردنی‌ سیستەمی‌ سەرۆكایەتی‌ بەدەنگی‌ سێسەد و سی و نۆ پەرلەمانتار لەكۆی پێنجسەد پەرلەمانتار پەسەندكرد.

لەتوركیا هەردوو پارتی‌ جەهەپە و هەدەپە دژی‌ ئەنجامدانی‌ گۆڕانكارین لەدەستور و سیستەمی‌ سەرۆكایەتی‌ ڕەتدەكەنەوە، ئاكپارتی‌ دەسەڵاتدارو مەهەپەش پشتگیری‌ گۆڕینی‌ دەستوور دەكەن.

هەدەپە دژی گۆڕانكارییەكانی دەستوری نوێی توركیایەو ئەگەر بەشداری ریفراندۆمی گۆرانكارییەكانی دەستووری توركیا بكات بەنەخێر دەنگ دەدات.

وتیشی لەهەڵبژاردنەكان نزیكدەبینەوە و دەوڵەت دەیەوێت كەس قسە نەكات، بەڵام بەهەموو هێزی خۆیانەوە ناتوانن باوەڕ بەخەڵكی بهێنن.

ناوەندی راگەیاندنی هەدەپەش بڵاویكردووەتەوە لەماوەی دوو رۆژدا سەدان ئەندامیان دەستبەسەر كراوە و هەڵبژاردن لەدۆخێكی وەهادا بێ ئەخلاقی سیاسییە.

 

عێراقی وجیهانی