ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێكخراوی مافی مرۆڤی سوریا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند" لەنێوان هەردوو گرووپی تەحریری شام، كە پێشتر سەر بەقاعیدە بووە هەروەها گرووپی جوندولئەقسای سەربە داعش لەپارێزگای ئیدلبی باكوری سوریا، پێكدادانی چەكداری تووند ڕوویداو لەئەنجامدا بەدەیان چەكداریان لەهەردوو گرووپ كوژراون.

رێكخراوی مافی مرۆڤی سوریا لەو بەیاننامەیەدا روونیكردووەتەوە" لەو تێكهەڵچوونە نوێیەی نێوان ئەو دوو گروپەدا لە شاری ئیدلب، نزیكەی 70 چەكدار لە هەردوولا كوژراون. ئەمەو لەو شەڕەدا گرووپی تەحریری شام 6 گوندی لەدەست گرووپی جوندولئەقسا دەرهێناوەو دەستی بەسەر ئەو ناوچانەدا گرتووە.

ئەو شەڕەش لەوەو هاتووەتە ئاراوە كەخۆكوژێكی سەر بە جندولئەقسا تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە نزیك بارەگایەكی گرووپی تەحری شام ئەنجام داوەو بەهۆیەوە 7 چەكداری ئەو گرووپە كوژراون.