ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نووسینگەی وەزیری دارایی عێراق لەنووسراوێكیدا رایگەیاندووە" حكومەتی عێراق بڕیاریداوە كە خاتوو تەیف سامی محەمەد وەك بریكاری وەزیری دارایی عێراق بە وەكالەت دەستنیشان بكرێت، لەكاتێكدا پێشتر كەسێكیتر بۆ ئەم پۆستە دەستنیشانكرابوو.

تەیف سامی محەمەد پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی بودجە بوو لە وەزارەتی دارایی عێراق، دوای لەسەركارلادانی هۆشیار زێباری، رۆژی 17ی كانونی دووەمی 2017، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق عەبدولڕەزاق عیسای وەك وەزیری دارایی عێراق بە وەكالەت دیاریكرد.

عێراقی وجیهانی