بڕیاردەری لیژنەی رۆشنبیری لەئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رایدەگەیەنێت: رێککەوتووین لەسەر ئەوەی جێبەجێکردنی سیستمەکە بۆ ھەولێر تاوەکو دوای قەیران رابگیرێت و نرخی ئامێرەکەش (٥٠%) کەمبکرێتەوە.

دلێر حسێن بڕیاردەری لیژنەی رۆشنبیری لەئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رايگەیاند: لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی رۆشنبیری و نوێنەری کۆمپانیای یونایتد میکس میدیا کۆبووینەوەو لەسەر دوو پێشنیاز رێککەوتین.

یەکەم: جێبەجێکردنی سیستمی نوێی پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان لەسنووری پارێزگای ھەولێر ئەوانەی تێیدا جێبەجێنەکراوە رابگیرێت، تاوەکو قەیرانی دارایی تەواو دەبێت.

دووەم: نرخی ئامێرە لە ئێستاتدا بە (90) هەزارد دینارە  بەڕێژەی (٥٠%) کەمبکرێتەوە  بۆ (٤٥) ھەزار دینار.

ئەوەشی گوت "لەبەرئەوەی نوێنەری کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە، کە بەشداری کۆبوونەوەکەی کردبوو، تەنھا فەرمانبەرێک بوو، بۆیە نەتوانرا بڕیاری کۆتایی بدرێت، بڕیارە سبەینێ کۆمپانیاکە بە فەرمی وەڵامی پێشنیازەکان بداتەوە".

سەبارەت بەوەی ئەگەر کۆمپانیاکە بەپێشنیازەکان رازی نەبوو، ھەنگاوی دواتر چی دەبێت، دلێر حسێن گوتی" ئەگەر بەپێشنیازەکان رازی نەبوون، لەداواکاری گشتی سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەین".

 

 

 

 

کوردستانی