ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ئێزیدییەكان لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند" لەكۆی نزیكەی 550 هەزار هاووڵاتی ئێزیدی 360 هەزار هاوڵاتی ئاوارەبوون، لەو ژمارەیەش هەزار و 293 كەس بە دەستی داعش شەهیدكران.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئەوەشی خستووەتەڕوو" هەزار و حەوت سەدو پەنجاو نۆ منداڵ بێ باوك بوون و چوارسەدو حەوت منداڵی دیكەش بێ دایك بوون، ئەو منداڵانەشی كە دایك و باوكیان لە دەستی داعشدان 220 منداڵن.

ئاماژە بەوەشدەكات" هاوكات ژمارەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان كە تاوەكو ئێستا لە شەنگالن گەیشتووەتە 30 گۆڕی بە كۆمەڵ. ئەمەو ژمارەی گشتی فڕێندراوەكان شەش هەزار و 417 كەسن، لە وانە سێ هەزار و 547 كەسیان بە رەگەز مێن و دوو هەزار و 870 كەسی دیكەیان لە رەگەزی نێرن.

ژمارەی رزگاركراوانی دەستی داعش دوو هەزار و 963 كەسە، هەزار و 70 كەسیان ژن و سێ سەد 31 كەسی دیكەیان پیاون و حەوت سەدو 88 دیكەیان منداڵن لە رەگەز مێ و حەوت سەدو 73 كەسی دیكەیان منداڵن لە رەگەز نێرن.

ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە دەستی داعشدا ماون بە گشتی سێ هەزار و 454 كەس لە نێوانیاندا هەزار و 688 بە ۆرەگەز مێ و هەزار و 766 بە رەگەز نێرن.